ئۆپۆزسیۆنی توركیا داوا لە داودئۆغلو و باباجان دەکەن بێنە پاڵ ئەوانەوە

ئۆپۆزسیۆنی توركیا داوا لە داودئۆغلو و باباجان دەکەن بێنە پاڵ ئەوانەوە
كلیچدارئۆغلو لە ئەنقەرە لەگەڵ چەند رۆژنامەنووسێكدا كۆبووەوە و باسی لە پێشهاتەكانی توركیا و ناوچەكە كردووە.

رۆژنامەی (ئاكید) ئەمڕۆ شەممە ٤ی١٢ی٢٠١٩ بڵاوی كردوەتەوە، كلیچدارئۆغلو گوتوویەتی لە نزیكەوە چاودێریی پارتی (ئایندە) دەكەن كە ئەحمەد داودئۆغلو مانگێك بەرلە ئێستا دایمەزراندووە، هەروەها ئەو پارتە تازەیەی عەلی باباجانیش بەنیازە چەند هەفتەیەكی‌تر رای بگەیەنێت بە هەمان شێوە چاودێریی دەكەن و دەیانەوێت لێیانەوە نزیك بن.

كلیچدارئۆغلو گوتوویەتی بۆچوون و سیاسەتی ئەو دوو پارتە لەوانەوە نزیكە، بە شێوەیەك نزیكە کە دەكرێ بڵێیت ٩٩٪ە.

ئەو باسی لەوەش كردووە، كە باباجان و داودئۆغلو داوای سیستەمی پەرلەمانی دەكەن و داوا دەكەن دادگا لە توركیا بێلایەن بێت و داوای ئازادیی تاك و مافی مرۆڤ دەكەن، بۆیە ئەوانەش هەمووی داواكاریی جەهەپەن.

داواشی كردووە لە داهاتوودا ئەو دوو پارتە تازەیەی توركیا بێنە ناو هاوپەیمانیی (میللەت) و بە یەكەوە خەباتی سیاسی بكەن.















باسنيوز
Top