له سهرى ساڵدا 167 هەزار گەشتیار سەردانی ههرێمى کوردستانیان کردووه
نادر ڕۆستی، گوتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان ڕايگەیاند: "بۆ سەری ساڵ 167 هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەرێمی کوردستان، زۆربەی گەشتیارەکان لە ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە هاتبوون، کە ڕێژەی 78%ی گەشتیاران بوون".
گوتیشی: "ئەو ئامارە لە 27/12/2019وه تا 1/1/2020 کۆ کراوەتەوە، ژمارەی گەشتیارانى ئهمساڵ زیاتر بوونه له ساڵى ڕابردوو".
گوتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان باسى لهوهش كرد، گەشتیارانی ناو شارەکانی هەرێمى كوردستان ئەژمار نەکراون، بەڵکوو تەنیا ئەوانەی لە دەروازە و بازگەکان و فڕۆکەخانەکان هاتوونەتە هەرێمى كوردستان، ئەژمار کراون.
بە گوێرەی ئامارەکانی دەستەی گەشتوگوزار، ئهمساڵ 17 هەزار گەشتیار لە سەری ساڵی 2019 زیاتر بووە.
باسنيوز
