لیژنەی دارایی پەرلەمان لەبارەی ڕاپۆرتی پرۆژەیاسای چاکسازی کۆ دەبێتەوە
بڕیارە سبەی یەکشەممە لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان، لەبارەی پرۆژەیاسای چاکسازی کۆ ببێتەوە.
بەپێی زانیارییەکان سبەی کاتژمێر١٠:٣٠ی یەکشەممە ٥ی١ی٢٠٢٠ لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان، لەبارەی ئامادەکاریی راپۆرتی لیژنەکە لەسەر پرۆژە یاسای چاکسازی کۆ ببێتەوە.
لیژنەی دارایی چەندین کۆبوونەوەی لەسەر پرۆژە یاسای چاکسازی ئەنجام داوە و بە تەواوبوونی راپۆرتی لیژنەی دارایی، سەرۆکایەتیی لیژنەکان راپۆرتی ھاوبەش ئامادە دەکەن و پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای چاکسازی دەکات.
بەپێی ئەو ماوەیەی بۆ لیژنەکان دانراوە و رۆژی ٨ی١ی٢٠٢٠ دواوادەی بەردەم لیژەنەکان بۆ تەواوکردنی راپۆرتی ھاوبەش لەسەر پرۆژەیاسای چاکسازی هەتا ئامادەکارییەکان تەواو ببن و پەرلەمان خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەکە بکات.
باسنیوز
