لە سیتەکی سلێمانی ئەفسەرێکی خانەنشین لە رووداوێکدا گیانی لەدەستدا
سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی راگەیاند، لەکاتی دروستبوونی شەڕ لەسەر زەوی و زار لە گوندی قولەڕەشی سەر بە شارۆچکەی سیتەکی نزیک سلێمانی، ئەفسەرێکی خانەنشینی پێشمەرگە بە ناوی (سەردار محەممەد) تەمەن 62 ساڵ گیانی لەدەستداوە.
گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی باسی لەوەکرد، (سەردار محەممەد) هیچ شوێنەوارێکی گوللە یان چەقۆی پێوە دیارنییە، تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادوەری کراوە بۆ دیاریکردنی هۆکاری گیانلەدەستدانەکەی.
سەرکەوت ئەحمەد ئاماژەی بەوە کرد، "دەستمان بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە کردووە و چاوڕوانی فەرمانی دادوەرین".
