لەناو بازاڕی هەولێر چلەی ماتەمینیی بەكری نایە بەڕێوە چوو
لە ڕێوڕەسمەكەدا بەشێك لە هونەرمەندانی هەولێر ئاماد ەبوون، لەسەر ئەو مێزەی كە شمشاڵ و نەی لەسەر دەفرۆشت، چەندین مۆم هەڵکران.
بەكر مەخموری، یەكێك بوو لە شمشاڵژەنە ناسراوەكانی هەولێر، جگە لە دروستكردنی ئامێری شمشاڵ و نەی، هاوكات شارەزاییەكی باشی لە ژەنینی ئەو ئامێرانەدا هەبووە، لەڕێگەی فرۆشتنی ئەو ئامێرانەوە بژێوی خۆی و خێزانەكەی دابین دەكرد، مانگی تشرینی دووەمی 2019 بەهۆی نەخۆشییەوە كۆچی دوایی كرد.
باسنيوز
