زبڵ و خاشاك كەركووكی تەنیوە

زبڵ و خاشاك كەركووكی تەنیوە
لە كەركووك زبڵ و زاڵ و خاشاك شارەكەی تەنیوە و ئەمەش نیگەرانی لای دانیشتوانەكەی دروست كردووە.

وێڕای ئەوەی كەركووك شارێكی دەوڵەمەندە بەنەوت، بەڵام ئەگەر گوزەرێك بەنێو كوچە و كۆڵان و شوێنە گشتییەكانی شارەكەدا بكەیت، دەبینی كە شارەكە بە زبڵ و خاشاك تەنراوە و لە هەموو شوێنێكی شارەكە زبڵ فڕێ دەدرێت.

کەڵەکەبوونی زبڵ و زاڵ لە شاری کەرکووک زیاتر لە گەڕەکە کوردنشینەکان زیاترە و هۆکاری ئەمکارەش بۆ کەمتەرخەمیی ئیدارەی شارەکە و ئەو گەندەڵی و ئاڵۆزییەی بەهۆی داگیرکارییەوە کەرکووکی داگرتووە و ژیان لەو شارە لەوپەڕی بێزاریدایە و نەبوونی خزمەتگوزاریش دۆخەکەی ناخۆشتر کردووە.












باسنيوز
Top