ئەمڕۆ پەرلەمانی توركیا بڕیار لەبارەی ناردنی هێز بۆ لیبیا دەدات
لە پڕۆژە یاسایەكەی ئەردۆغاندا هاتووە، كە خەلیفە حەفتەر لە پێشڕەویدایە بۆ ئەوەی دەست بەسەر ترابلوسدا بگرێت و حكوومەتی شەرعی لە مەترسیدایە، بۆیە پێویستە توركیا رێگە لەو مەترسییە بگرێت.
هەر لە سەرەتاوە ئاكەپە و مەهەپە پشتگیریی خۆیان بۆ ناردنی هێز بۆ لیبیا دەربڕی، بەڵام هەریەك لە جەهەپە و هەدەپە و پارتی باش دژی ناردنی هێز بوون بۆ لیبیا.
چاوەڕوان دەكرێت ئەمڕۆ پەرلەمان بە زۆرینەی دەنگ و بە ٥٠+١ ناردنی هێز بۆ لیبیا پەسند بكات، دوای پەسندكردنیشی وەكوو ئەوەی میدیاكانی توركیا باسی دەكەن، توركیا سوپای سووریای ئازاد دەنێرێتە لیبیا كە ئەو سوپایە توركیا پاڵپشتی دەكات و بە هێزی میللیی توركیا ناوی دەهێنرێت.
باسنيوز
