کوردێک وەک فەرماندەی هێزی ئاسمانیی عێراق دەستنیشان کرا
لیوا شەهاب زەنگنە خەڵکی شارۆچكهی کفرییە و ئێستا دانیشتووی هەولێرە. ناوبراو ماوەی دوو رۆژە دەستبەکار بووە.
له لێدوانێكدا بۆ کەناڵی (كوردستان24) لیوا شههاب زهنگنه رای گهیاند، ئەو پۆستە پشکی کورد بووە و ماوەی دوو رۆژە لەسەر فەرمانی وەزیری بەرگریی عێراق دەستبەکار بووم".
گوتیشی: ئهو پۆسته بۆ كورد گرنگیی تایبهتی خۆی ههیه.
لیوا شەهاب زەنگنە، لەدایکبووی ساڵی (1962)ه و پێشووتر بەرپرسی پشکنین بووە لە فەرماندەی هێزە ئاسمانییەکان. ئێستاش وەک فەرماندەی گشتیی هێزی ئاسمانیی عێراق دەستبەکار بووە.
باسنيوز
