سەرۆك بارزانی پەیامێکی سەرەخۆشیی ئاراستەی بنەماڵەی شێخولئیسلامی و شاری سنە کرد

 سەرۆك بارزانی پەیامێکی سەرەخۆشیی ئاراستەی بنەماڵەی شێخولئیسلامی و شاری سنە کرد


سەرۆک بارزانی، بە بۆنەی کۆچی دوایی دکتۆر"ئەسعەد شێخولئیسلامی" پەیامێکی سەرەخۆشیی ئاراستەی بنەماڵەی شێخولئیسلامی و خەڵکی شاری سنە کردووە.

سەرۆک بارزانی لە پەیامەکەیەدا دەڵێت: "سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی خوالێخۆشبوو دكتۆر ئەسعەد شێخولئیسلامی و هەموو دۆست و ئاشنایانیان و هاوكارانی خۆالێخۆشبوو لە زانكۆی تاران و زانكۆی كوردستان و خەڵكی خۆشەویستی شاری سنە دەكەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمیان دەزانین".

دەقی پەیامەکە:

پەیامی سەرخۆشیی سەرۆك بارزانی بۆ بنەماڵەی شێخولئیسلامی و شاری سنە

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان



بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتیی ئاكادیمی و ناوداری شاری سنە و دامەزرێنەری بەشی فیقهی شافیعی لە زانكۆی تاران، دكتۆر "ئەسعەد شێخولئیسلامی"ـمان پێ گەییشت. سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی خوالێخۆشبوو دكتۆر ئەسعەد شێخولئیسلامی و هەموو دۆست و ئاشنایانیان و هاوكارانی خۆالێخۆشبوو لە زانكۆی تاران و زانكۆی كوردستان و خەڵكی خۆشەویستی شاری سنە دەكەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمیان دەزانین.

لەخودای مەزن داواكارین خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامیش بە هەموو لایەك ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

مسعود بارزانی

2ـی 1ـی 2020
Top