عێراق بودجەی پڕۆژە بڕیارلێدراوەکانی٢٠١٩ دەخاتە سەر بودجەی ئەمساڵ
شیروان میزرا، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕايگەیاند: "ساڵی ڕابردوو حکوومەتی عێراق بڕیاری جێبەجێکردنی چەند پڕۆژەیەکی لە ھەرێمی کوردستان دا کە بریتی بون لە دروستکردنی نەخۆشخانەیەکی شێرپەنجە و چەند پڕۆژەیەکی دیکە لە ھەریەکە لە ھەڵەبجە و سەیدسادق و ڕانیە و شۆڕش و سۆران و قەڵادزێ".
گوتیشی: "بەڵام بە چەند ھۆکارێکی جیاوازەوە جێبەجێکردنەکەیان داو کەوت، بۆیە لەمیانەی ھەموارکردنەوەی بڕگەداراییەکان کە لەلایەن ئەنجوومەنی نوێنەرانەوە بڕیار درا ئەو پڕۆژانەی ساڵی ڕابردوو بڕیاریان لەسەر دراوە و جێبەجێ نەکراون و ڕاستەوخۆ دابنرێنەوە و ساڵی ٢٠٢٠ جێبەجێ بکرێن.
بە گوتەی ئەو پەرلەمانتارە تێکڕای ئەو بودجەیەی کە حکوومەتی عێراق بۆ ئەو پڕۆژانەی ھەرێمی کوردستان تەرخانی کردوە ١٣ ملیار دینارە.
باسنيوز
