لە خورماتوو نارنجۆكێك هەڵدرایە نێو ماڵی هاووڵاتییەكی كوردەوە

لە خورماتوو نارنجۆكێك هەڵدرایە نێو ماڵی هاووڵاتییەكی كوردەوە
لە شاری خورماتوو نارنجۆكێك فڕێ درایە نێو ماڵی هاووڵاتییەكی كورد، هەروەها نامەیەكی پڕ لە هەڕەشەشیان بۆی نووسیوە.

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە رووداوەكە، ڕايگەیاند: "بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 1/1/2019، لە گەڕەكی بناری شاری خورماتوو، نارنجۆكێك هەڵدراوەتە نێو ماڵی هاووڵاتییەكی كورد بە ناوی عیماد سەمین".

گوتیشی: "راستەخۆ دوای ئەو كردەوەیە نامەیەكی هەڕەشە ئامێزیشیان خستووەتە نێو حەوشەی ماڵەوەیان و داوای بڕێك پارەی لێ دەكەن".

لە 16ی ئۆكتۆبەری 2017، حەشدی شەعبی خورماتوویان بە رێككەوتن لەگەڵ گرووپێكی خیانتەكاری كورد داگیر كرد و لەو كاتەوە دۆخی شارەكە نائارامە و ناو بەناویش هەڕەشەی جۆراوجۆر لە كوردانی شارەكە دەكرێت.












باسنيوز
Top