لە ساڵی 2019دا زیاتر لە 250 کۆڵبەر کوژراون و بریندار بوون

لە ساڵی 2019دا زیاتر لە 250 کۆڵبەر کوژراون و بریندار بوون
لە ساڵی 2019دا لانیکەم 252 کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کوژراون، یان بریندار بوون کە زۆربەیان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کراونەتە ئامانج.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی (هەنگاو) بۆ مافەکانی مرۆڤ، لە ساڵی ٢٠١٩ی زایینیدا لانیکەم ٢٥٢ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لە سنوورەکان و جاددەکانی کوردستان بوونەتە قوربانی کە ٧٦ کەسیان گیانیان لەدەست داوە و ١٧٦ کەسیان بریندار بوون. ئەو ڕێژەیە بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ٢٠١٨ کە تێیدا ٢٣١ کۆڵبەر کوژراو، یان بریندار ببوون، ٨.٣٪ بەرزبوونەوەی بە خۆیەوە بینیوە.



هۆکارەکانی گیانلەدەستدان، یا برینداربوون:

نزیکەی ٧٧٪ی ئەو کۆڵبەرانەی کە ساڵی ٢٠١٩ کوژراون، یان بریندار کراون بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کراونەتە ئامانج و پێکراون.

تەقەی ڕاستەوخۆ: ١٩٤ حاڵەت (٥٠ کوژراو و ١٤٤ بریندار)

تەقینەوەی مین: ١٢ حاڵەت (١ کوژراو و ١١ بریندار)

ڕووداوی سروشتی وەکوو؛ هەرەسی بەفر، سەرما، بەربوونەوە لە هەڵدێر و… ٤٢ حاڵەت (٢٣ کوژراو و ١٩ بریندار)

ڕووداوی هاتوچۆ: ٤ حاڵەت (٢کوژراو و ٢ بریندار)



جیاکردنەوە بەپێی پارێزگاکان:

پارێزگای ورمێ: ١٥٧ حاڵەت (٤٥ کوژراو و ١١٢ بریندرا)

پارێزگای سنە: ٧٠ حاڵەت (٢٦ کوژراو و ٤٤ بریندار)

پارێزگای کرماشان: ٢٤ حاڵەت (٥ کوژراو و ١٩ بریندار)

کوژران و برینداربوونی ٨ منداڵی کۆڵبەر

لەکۆی ئەو کۆڵبەرانەی کە ساڵی ٢٠١٩ کوژراون، یان بریندار بوون، ٨ کەسیان تەمنیان لە خوار ١٨ ساڵەوە بووە کە ٧ کەسیان گیانیان لەدەست داوە. ٦ حاڵەت بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بووە و ٢ حاڵەت بەهۆی سەرما و ڕەهەڵاتن بووە.













باسنيوز
Top