سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان به‌بۆنه‌ى هاتنى ساڵى نوێى زایینى په‌یامێكى بڵاو كرده‌وه‌

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان به‌بۆنه‌ى هاتنى ساڵى نوێى زایینى په‌یامێكى بڵاو كرده‌وه‌
بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی زایینیی 2020، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێكى پیرۆزبایی بڵاو كرده‌وه‌.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 31/12/2019، بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی زایینیی 2020، مه‌سرور بارزانى، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێكى پیرۆزبایی بڵاو كرده‌وه‌ و ده‌ڵێت: "بەبۆنەی سەری ساڵی زايینییەوە، پیرۆزباییەکی گەرم لە هاونیشتمانیانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم".

مه‌سرور بارزانى ئومێدەواره‌ ساڵی نوێ، ساڵێکی پڕ خۆشی و ئاشتی و کۆتاییهاتن بێت بە نەهامەتی و نائارامی لە ناوچەکەدا.

هه‌ر له‌ په‌یامه‌كه‌دا سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان باسى له‌وه‌ش كردووه‌: "هیوادارم لە ساڵی نوێدا، حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە هاوکاریی هەموو لایەنە کوردستانییەکان و خەڵکی هەرێمی کوردستان، بتوانێت کارنامەکەی بە باشترین شێوە جێبە جێ بکات و خۆشگوزەرانی و گەشەپێدانێکی ئابووری هەمەلایەنە بێتە ئاراوە، بۆ ئەوەی بتوانرێت خزمەتێکی شایستە پێشکەش بە هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بکرێت".


ده‌قى په‌یامه‌كه‌ى مه‌سرور بارزانى، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان:

بەبۆنەی سەری ساڵی زاینییەوە، پیرۆزباییەکی گەرم لە هاونیشتمانیانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم.

ئومێدەوارم ساڵی نوێ، ساڵێکی پڕ خۆشی و ئاشتی و کۆتاییهاتن بێت بە نەهامەتی و نائارامی لە ناوچەکەدا.

هیوادارم لە ساڵی نوێدا، حکومەتی هەرێمی کوردستان بە هاوکاری هەموو لایەنە کوردستانییەکان و خەڵکی هەرێمی کوردستان بتوانێت کارنامەکەی بە باشترین شێوە جێبە جێ بکات و خۆشگوزەرانی و گەشەپێدانێکی ئابووری هەمەلایەنە بێتە ئاراوە، بۆ ئەوەی بتوانرێت خزمەتێکی شایستە پێشکەش بە هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بکرێت، بێگومان ئەمەش بەندە بە سەقامگیربوونی بارودۆخی عێراق و جێگیربوونی ئاشتی و ئارامی لە ناوچەکەدا.
ھیوادارم بە پشتیوانی خوای مەزن و خەڵکی نیشتمانپەروەر و دڵسۆز ، کوردستان لە ھەموو پێشھاتێکی ناخۆش و نەخوازراو پارێزراو بێت.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2019/12/31












باسنيوز
Top