ئێران هه‌وڵ ده‌دات چه‌ند مه‌رزێكى دیكه بكاته فه‌رمى
عه‌بدوڵا ئاكره‌یی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران ڕايگه‌یاند: "ئێران ماوه‌یه‌كی زۆره هه‌وڵ ده‌دات مه‌رزی كێلێ، سه‌یران به‌ن، شۆشمێ و شێخ سێله، وه‌ك مه‌رزى په‌روێزخان و باشماغ و حاجی ئۆمه‌ران ببنه فه‌رمی، به‌ڵام تا ئێستا حكوومه‌تى عێراق ڕه‌زامه‌ندی نه‌داوه و به تاكلایه‌نه و له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه مه‌رزی كێلێیان كردووه‌ته‌وه فه‌رمی".
گوتیشى: "مه‌رزی شۆشمێش كاری تێدا ده‌كرێت و ئه‌ویشیان كرده فه‌رمی، به‌ڵام حكوومه‌تی عێراق وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی نه‌داوه‌ته‌وه كه كرابێته فه‌رمی".
بەرپرسی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران ئه‌وه‌شى خسته ڕوو، حكوومه‌تى عێراق له‌سه‌ر ئه‌و چوار مه‌رزه وه‌ڵامی ئێرانى نه‌داوه‌ته‌وه، "بۆیه هه‌رێمی كوردستان مامه‌ڵه‌ی پیره‌وه‌ری له‌گه‌ڵیان ده‌كات و فه‌رمانگه‌ى فه‌رمی دانانرێت تا نه‌بێته فه‌رمی".
باسنيوز
