ئاگادارییه‌ك له‌ وه‌زاره‌تى ناوخۆوه‌

ئاگادارییه‌ك له‌ وه‌زاره‌تى ناوخۆوه‌
وه‌زاره‌تى ناوخۆى حکوومەتی ھەرێمی کوردستان داوا لە سەرجەم وەزارەتەکان دەکات، فەرمانبەرانیان ئاگادار بکرێنەوە لەبارەی ساختەکردنی تابلۆی ئۆتۆمبێل کە سزای توند دەدرێن.

به‌پێى نووسراوێكى وه‌زاره‌تى ناوخۆ، كه‌ واژۆى ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیرى ناوخۆى له‌سه‌ر، داوا كراوه‌ ھەر فەرمانبەرێک لە ھەر پلە و پایەك بێت، تابلۆى ئۆتۆمبێله‌كه‌ى لێ بکاتەوە و تابلۆی ژمارە کاتی، یان تابلۆی ساختە بەکار بھێنێت، ڕووبەڕووی سزای توند ده‌بێتەوە.

له‌ نووسراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو، كه‌ لێكردنه‌وه‌ى تابلۆى ئۆتۆمبێل و به‌ستنى تابلۆى ساخته‌، ڕێگەخۆشکەرن بۆ زیادبوونی تاوان و شاردنەوەی ڕاستییەکان.












باسنيوز
Top