كەركووك... داعش هێرشی كردە سەر كێڵگەیەكی نەوت
لە سنووری كەركووك ئەمشەو چەكدارانی داعش هێرشیان كردووەتە سەر كێڵگەی نەوتی خەبازەی نێوان هەردوو بیری نەوتی ژمارە 10 و ژمارە 14.
تا ئامادەكردنی ئەم هەواڵە، شەڕ و پێكدادان لە نێوان چەكدارانی داعش و پۆلیسی نەوت و گاز بەردەوامە، بەڵام زیانەكان نەزانراوە.
هەفتەی رابردووش چەكدارانی داعش بە هەمان شێوە هێرشیان كردبووە سەر كێڵگەی نەوتی خەبازە و لە ئەنجامی رووبەڕووبونەوەدا لە نێوان چەكدارانی داعش و پۆلیسی نەوت و گازدا، پۆلسێكی كوردی خەڵكی شاری خورماتوو شەهید بوو، دووی تریش بریندار بوون.
كێڵگەی نەوتی خەبازە یەكێكە لە كێڵگە نەوتەكانی سەر بە كۆمپانیای نەوتی باكوور كە دەكەوێتە باشوری رۆژئاوای پارێزگای كەركووك.
باسنيوز
