خانەقین... داعش هێرشی كرده سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی
نیهاد محه‌مه‌د گوته‌بێژی پۆلیسی دیاله رايگه‌یاند "ئه‌مشه‌و له سنووری شاره‌دێی قه‌ره‌ته‌په‌ی سه‌ر به شارۆچكه‌ی خانه‌قین، چه‌كدارانی داعش هێرشیان كردووەته سه‌ر چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی، پاشان له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبیه‌وه وه‌ڵامی هێرشه‌كه دراوه‌ته‌وه".
گوتیشی "ئه‌مشه‌و له ناوجه‌رگه‌ی شارۆچكه‌ی خاڵسی سه‌ر به پارێزگای دیاله ده‌ستڕێژی گوللە له پۆلیسێك كراوه و گیانی له‌ده‌ست داوه".
گوته‌بێژی پۆلیسی دیاله روونیشی كرده‌وه كە پۆلیس له ته‌واوی شارۆچكه‌ی خاڵس بڵاوه‌ی پێكراوه بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و تاوانه.
باسنيوز
