سەرۆکی ھەرێمی کوردستان یاسای تاپۆکردنی خانووە زێدەڕۆکانی پەسند کرد
بەپێى زانیارییەکان، کۆتایی ئهم مانگه، نێچیرڤان بارزانی، سهرۆكى ههرێمى كوردستان، یاسای تاپۆکردنی خانووە زێدەڕۆکانی پەسند کردووە و بۆ بڵاوکردنەوە ڕەوانەی وەزارەتی دادی کردووە.
بەپێى دوایین ژمارەی ڕۆژنامەی وەقائعی کوردستان، ڕۆژی 24/12/2019، یاساکە لە رۆژنامەکە بڵاوکراوەتەوە.
دوای بڵاوکردنەوەی یاساکە، ڕێکارە یاساییەکان لە ئەنجوومەنی وەزیرانەوە بۆ جێبەجێکردنی دەگیرێنە بەر.
بەپێى یاساکە، نزیکەی 300 ھەزار خانووی زێدەڕۆ لە ھەرێمی کوردستان تاپۆ دەکرێن.
باسنيوز
