وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان: لە دابەشکردنی نەوت بەردەوام دەبین
رۆژی (دووشەممە 30-12-2019) وەزارەتی سامانە سرووشتيیەکانی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوە دەدات، بە راسپاردەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەزارەتەکەمان بەردەوامە لە دابەشکردنی نەوتی سپی و ئێستا وەک قۆناخی یەکەم بەشێکی زۆری ناوچە شاخاویيەکان نەوتی سپییان پێیگەیشتووە.
لە بەشێکی دیکەی روونکردنەوەکەدا هاتووە کە بەشکردنی نەوت بەردەوام دەبێت "دوای ناوچە شاخاویيەکانیش وەزارەت بەهاوکاری لایەنە پەیوەندیدارەکان هەوڵدەدات بۆ دابينکردنی نەوتی سپی بۆ گشت هاووڵاتییان لە هەر چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستاندا".
دەقی روونکردنەوەکەی وەزارەتی سامانە سرووشتيیەکانەوە
بە راسپاردەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەزارەتەکەمان بەردەوامە لە دابەشکردنی نەوتی سپی و ئێستا وەک قۆناخی یەکەم بەشێکی زۆری ناوچە شاخاویيەکان نەوتی سپییان پێیگەیشتووە، دوای ناوچە شاخاویيەکانیش وەزارەتەکەمان بەهاوکاری لایەنە پەیوەندیدارەکان هەوڵدەدات بۆ دابينکردنی نەوتی سپی بۆ گشت هاووڵاتییان لە هەر چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستاندا.
وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان
2019/12/30
