هاتنی گه‌شتیاران به‌رده‌وام له ‌زیادبووندایه‌

هاتنی گه‌شتیاران به‌رده‌وام له ‌زیادبووندایه‌
گوته‌بێژی ده‌سته‌ی گشتیی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان گوتی، هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك كراوه‌ بۆ پێشوازیكردن له‌ هاتنی گه‌شتیاران به ‌بۆنه‌ی سه‌ری ساڵ. هاتنی گه‌شتیاران به‌رده‌وامه‌ و ژماره‌شیان به‌رده‌وام له‌زیاد بووندایه‌.

نادر ڕۆستی گوتی: "ئێمه‌ وه‌كو ده‌سته‌ی گشتیی گه‌شتوگوزار هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كمان بۆ پێشوازیكردن له ‌گه‌شتیاران كردووه‌. به ‌شێوه‌ی گشتی هاتنی گه‌شتیاران باشه‌. ئه‌مڕۆ و سبه‌ی زیاتر به‌ده‌ر ده‌كه‌وێت کە به‌رده‌وام گه‌شتیار دێن، ئه‌مڕۆ كۆمه‌ڵێك شوێنمان به‌سه‌ر كرده‌وه‌، هیچ كێشه‌یان نه‌بوو، گرووپەکانی گه‌شتیاری هه‌موو هاتوون و سبه‌ی خێزانه‌كان دێن."

نادر ڕۆستی گوتیشی: "تا ئێستا گه‌شتیارێكی زۆر هاتووه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان و لیژنه‌كانی ئێمه‌ به‌رده‌وام بازگه‌ و شوێنه‌كان به‌سه‌ر ده‌كه‌نه‌وه‌ و له ‌كوێ كه‌موكووڕی هه‌بێت بۆیان چاره‌سه‌ر ده‌كرێت، بۆیه‌ هه‌موو كارێك ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به ‌باشترین شێوه‌ پێشوازی له‌ گه‌شتیاران بكه‌ن."
Top