سەرۆكی هەرێمی كوردستان پرسەنامەیەكی بڵاوكردەوە
لە پرسەنامەكەی سەرۆكی هەرێمی كوردستاندا هاتووە "بە داخهوه هەواڵی كۆچی ناوادهی هونەرمەند و ئهكتهرى دیار ئاسۆ عومەر سوارەم پێگهيشت. بە گەرمی پرسە و سەرەخۆشی لە خانهوادهى بهڕێزيان، له كەسوكار و هاوڕێ و دۆستانی، لە هونەرمەندان و هونەردۆستانی سلێمانی و كوردستان دەكەم، هاوسۆز و هاوخهميانم. خوای گەورە سەبووری و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت و خوالێخۆشبوو به بەهەشتى خۆى شاد بكات".
جێی باسە ئەمڕۆ دووشەممە هونەرمەند ئاسۆ عومەر سوارە بە نەخۆشیەكی لەناكاو لە شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد.
باسنيوز
