سلێمانی.. باندێكی دزی دەستگیركران
سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ڕايگەیاند: "دوای ئەوەی چەند هاووڵاتییەك سكاڵایان لە بەشی پۆلیسی دووكان تۆمار كرد كە دزییان لێكراوە ، بەشی پۆلیسی دووكان لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكرد و دوای چاودێریكردنێكی ورد لەلایەن بنكەی پۆلیسی فریاكەوتنی دووكانەوە، توانرا باندێكی شەش كەسی دەستگیربكرێن".
ڕاشیگەیاند: "یەكێك لەو تۆمەتبارانە لەشاری سلێمانی و بە هاوكاری بنكەی پۆلیسی سەرچنار دەستگیركراوە و دوو تۆمەتباریشیان لە قەزای كۆیە و بە هاوكاری پۆلیسی سنوورەكە دەستگیركراون و تۆمەتبارەكانی دیکەش لە قەزای دووكان دەستگیركران" .
پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، کە تۆمەتباران هەڵساون بە دزیكردن لە ماڵان و لەكاتی دەستگیركردنیشیاندا دەستگیراوە بەسەر چەكێكی جۆری دەمانچە و چەند بڕەرێكدا.
باسنيوز
