سه‌رۆكی یه‌كێتیی به‌ڵێنده‌رانی كوردستان: بەشێکی دیکەی پارەی بەڵێندەران دابەش دەکرێت

 سه‌رۆكی یه‌كێتیی به‌ڵێنده‌رانی كوردستان: بەشێکی دیکەی پارەی بەڵێندەران دابەش دەکرێت
سەرۆکی یەکێتیی بەڵێندەرانی کوردستان کاتی دابەشکردنی بڕە پارەیەکی دیکەی بۆ بەڵێندەران ئاشکرا کرد.

ڕزگار جەمال، سەرۆکی یەکێتیی بەڵێندەرانی کوردستان، راگەیاند، بڕیارە لە ناوەڕاستی مانگی داهاتوودا بڕە پارەیەکی دیکەی بەڵێندەران خەرج بکرێت.

ڕوونیشی کردەوە کە ئەگەر حکوومەت لە پرۆسەی دابەشکردنی پارەی بەڵێندەران بەردەوام بێت، ئوا ”قەرزێکی ئەوەندە نەماوەتەوە و پرۆسەکەش بە باشی بەڕێوە دەچێت“.

ئەوەشی ئاشکرا کرد کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێی راگەیاندوون، پرۆسەی خەرجکردنی پارەی بەڵێندەران بەردەوام دەبێت، بەتایبەتیش ئەو بەڵێندەرانەی کە ٨٥٪ی پڕۆژەکانیان تەواو کردووە.








باسنيوز
Top