نێچيرڤان بارزانى پيرۆزبايى لە سەلاحەددین بەهائەدین دەکات
بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە، نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پيرۆزباييى به‌ستنى كۆنگره‌ى هه‌شته‌مى له يه‌كگرتووى ئيسلاميى كوردستان و ته‌واوى سه‌ركرده و ئه‌ندامان و لايه‌نگران و دۆستانى كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ كاره‌كانى كۆنگره‌كه‌يان خواست.
هاوکات سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە سەلاحەددین بەهائەدین بەبۆنەی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى به ئه‌ميندارى گشتيى يه‌كگرتووى ئيسلاميى كوردستان كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خۆی و داهاتووى يه‌كگرتووى ئيسلاميى كوردستان خواست.
هەر بەپێی راگەیێندراوەکە، سەلاحەددین بەهائەدین سوپاس و پێزانينى خۆى بۆ په‌يوه‌ندى و پيرۆزبايی نێچيرڤان بارزانى ده‌ربڕى و ستايشى يه‌كگرتووى ئيسلاميى كوردستانى بۆ بهسهركردنهوهکەی و پشتگيرى و هاوكارييه‌كانى دووپاتكرده‌وه.
دوێنێ شەممە کارەکانی کۆنگرەی هەشتەمی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان دەستیپێکرد و تێیدا ئەمینداری گشتیی یەکگرتوو و 16 ئەندامی سەرکردایەتی هەڵبژێردران، پەیڕەوی نێوخۆی حیزبەکە پەسندکرا. ئەمڕۆش بڕیارە دەنگ بۆ هەڵبژاردنی 27 ئەندامی سەرکردایەتیی یەکگرتوو هەڵبژێردرێن.
رووداو
