سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی دەکات

 سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی دەکات
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی لە ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان دەکات.

لە پەیامێکدا کە ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٩ی ١٢ی ٢٠١٩ بڵاوی کردووەتەوە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە بۆ سەڵاحەدین محەمەد بەهادینی ناردووە، ئاماژەی بەوە داوە: ”بە بۆنەی بەستنی کۆنگرەی هەشتەمی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان و هەڵبژاردنەوەی بەڕێزتان بە ئەمینداری گشتی، پیرۆزبایی لە بەڕێزتان و سەرکردایەتیی نوێ و تەواوی ئەندامانی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان دەکەم“.

هیوای ئەوەشی خواستووە، سەرکەوتنی کۆنگرەکە ببێتە هۆی کارکردنی زیاتری یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان و هەموو لایەنە کوردستانییەکان لە پێناو پەرەپێدانی تەبایی و هاوهەڵوێستی لەسەر پرسە نیشتمانییەکان و خزمەتکردنی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان.



ئەمەش دەقی پەیامەکەیە:

بەڕێز مامۆستا سەلاحەددین بەهائەدین
بە بۆنەی بەستنی کۆنگرەی هەشتەمی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان و هەڵبژاردنەوەی بەڕێزتان بە ئەمینداری گشتی ، پیرۆزبایی لە بەڕیزتان و سەرکردایەتی نوێ و تەواوی ئەندامانی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەکەم .
ئومێدەوارین سەرکەوتنی ئەم کۆنگرەیە، ببێتە هۆی کارکردنی زیاتری یەکگرتووی ئیسلامی و هەموولایەنە كوردستانییەکان لە پێناو پەرەپێدانی تەبایی و هاوهەڵوێستی لە سەر پرسە نیشتمانییەکان و خزمەتکردنی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان .

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2019/12/29





باسنيوز
Top