ماوه‌ى گه‌شتكردن به‌بێ ڤیزا بۆ ئێران درێژ كرایه‌وه
شه‌رمین عه‌لی، گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى كۆمه‌ڵگه‌ى ده‌روازه‌ى نێوده‌وڵه‌تیى په‌روێزخان، ڕايگه‌یاند: "دواى ئه‌وه‌ى دوێنێ هه‌ینى 27/12/2019 ماوه‌ى گه‌شتكردنى هاووڵاتییانى عێراقی بۆ ئێران به‌بێ وه‌رگرتنى ڤیزا كۆتایی هات، پاش په‌یوه‌ندیكردنمان به كونسوڵخانه‌ى ئێران له سلێمانى، پێیان ڕاگه‌یاندین كه مه‌رجى وه‌رگرتنى ڤیزا بۆ هاووڵاتییانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق به‌مه‌به‌ستى چوونه ناو خاكى ئێران، بۆ ماوه‌ى دوو مانگى دیكه درێژ كراوه‌ته‌وه".
گوتیشی: "له‌مڕۆوه 28/12/2019 تا 25/2/2020، هاووڵاتییانى هه‌رێمى كوردستان
و عێراق ده‌توانن به‌بێ وه‌رگرتنى ڤیزا سه‌ردانى ئێران بكه‌ن و بۆ ماوه‌ى 30 ڕۆژ له‌و وڵاته بمێننه‌وه".
گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى كۆمه‌ڵگه‌ى ده‌روازه‌ى نێوده‌وڵه‌تیى په‌روێزخان ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، فه‌رمانبه‌رانى بنكه‌ى نشینگه‌ى په‌روێزخان 24 كاتژمێر له‌ئه‌ركدان بۆ ڕاییكردنى مامه‌ڵه‌ى ئه‌و هاووڵاتی و گه‌شتیارانه‌ى له‌ڕێگه‌ى مه‌رزى په‌روێزخانه‌وه گه‌شتى ئه‌و وڵاته ده‌كه‌ن.
پێشتر هاووڵاتdیان و گه‌شتیارانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق بۆ چوونه ئێران بڕى 63 هه‌زار دینارى ڤیزایان لێ وه‌رده‌گیرا، له‌گه‌ڵ 25 هه‌زار دینارى بیمه له گه‌شتیارانى ئێرانى كه سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان و عێراقیان ده‌كرد، ڕۆژى 1/4/2019 وه‌رگرتنى پاره له گه‌شتیارانى هه‌ردوو وڵات ڕاگیرا.
باسنيوز
