لە کانی قرژاڵە پیاوێک ھاوسەرەکهى خۆى كوشت
به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 28/12/2019، پیاوێک لە کۆمەڵگەی کانی قرژاڵە، لە ماڵی خۆیان بە دەمانچە هاوسه‌ره‌كه‌ى خۆی كوشتووە.
لەمبارەیەوە سەرچاوەیەک لە ڕاگەیاندنی ئاسایشی هەولێر رايگەیاند: "دوای لێکۆڵینەوەکانی تیمەکانی ئاسایشی ھەولێر توانرا بکوژەکە دەستگیر بکرێت، کە هاوسه‌رى ژنەکەیە و دانی بە تاوانەکەیدا ناوە".
باسى له‌وه‌ش كرد، ھۆکاری کوشتنەکەی بەھۆی کێشەی کۆمەڵایەتی بووە.
باسنيوز
