له سلێمانى ده‌رمانخانه‌یه‌ك داخرا
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 28/12/2019، قایمقامیه‌تى سلێمانى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك)، ڕاگه‌یاندراوێكى بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "لەکاتی سەردانی لێژنەی هاوبەشی تەندروستیی سەر بە لێژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی بۆ دەرمانخانەی دایک لە شەقامی ئۆرزدی، دەرکەوتووە دەرمانی ماوەبەسەرچووی بەسەر هاووڵاتییان ساخ کردووه‌تەوە".
باس له‌وه‌ش كراوه، دەرمانی ماوەبەسەرچوو لەبری چارەسەری نەخۆشەکان زیانیان پێ دەگەیەنێت، بۆیە بە فەرمانی قایمقامی سلێمانی دەرمانخانەی دایک داخراوە و خاوەنەکەشی ڕووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە.
باسنيوز
