له‌ هه‌ولێر حه‌وت كارگه‌ى دروستكردنى پاككه‌ره‌وه‌ داخران

له‌ هه‌ولێر حه‌وت كارگه‌ى دروستكردنى پاككه‌ره‌وه‌ داخران
بەڕێوه‌بەرایەتیی کاروباری پاراستنی تەندروستیی هەولێر له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، له‌ هه‌ولێر حه‌وت كارگه‌ى دروستكردنى پاككه‌ره‌وه‌ داخران.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 28/12/2019، بەڕێوه‌بەرایەتیی کاروباری پاراستنی تەندروستیی هەولێر ڕاگه‌یاندراوێكى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: "بەهۆی پابەندنەبوون بە ڕێنماییەکانی تەندروستی، حەوت کارگەی دروستکردنی پاکكەرەوە لە بنه‌سڵاوه‌، دارەتوو، کەسنەزان و ڕێگای گوێڕ، کە مۆڵەتی تەندروستیشیان نەبوو، داخران".

له‌مباره‌یه‌وه‌ و له‌ ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا د. سه‌رهه‌نگ جەلال، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی کاروباری پاراستنی تەندروستیی هەولێر، ڕای گەیاندووه‌: "تیمی کارگەکان لە ئەنجامی هەڵمەتێکی گەڕان و پشکنین، دوو کارگە له‌ بنه‌سڵاوه‌، دوو کارگە لە دارەتوو، دوو کارگە لەڕێگای گوێڕ و یەک کارگەیان لە کەسنەزان داخست، کە مۆڵەتی تەندروستییان نەبوو".












باسنيوز
Top