ته‌ندروستیی هه‌ولێر دوو‌ خواردنگە له‌ شه‌قامى ئیسكان داده‌خات

ته‌ندروستیی هه‌ولێر دوو‌ خواردنگە له‌ شه‌قامى ئیسكان داده‌خات
بەڕێوه‌بەرایەتیی کاروباری پاراستنی تەندروستیی هەولێر، له‌ شه‌قامى ئیسكان دوو خواردنگه‌ى به‌هۆى پابه‌ندنه‌بوونه‌وه‌ داخست.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 28/12/2019، بەڕێوه‌بەرایەتیی کاروباری پاراستنی تەندروستیی هەولێر ڕاگه‌یاندراوێكى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: "بەهۆی پابەندنەبوون بە ڕێنماییەکانی تەندروستی، دوو خوادنگە لە شەقامی ئیسکان داخران".

له‌ ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا د. سه‌رهەنگ جەلال، به‌ڕێوه‌به‌رى بەڕێوه‌بەرایەتیی کاروباری پاراستنی تەندروستیی هەولێر ڕاى گەیاندووه‌: "تیمەکانی تەندروستیی خۆراک لە ئەنجامێکی هەڵمەتێکی گەڕان و پشکنین لە شەقامی ئیسکان، دووخواردنگەیان‌ داخست، کە مەرجەکانی تەندروستیاین تێدا نەبوو".

ده‌شڵێت: "تیمەکان ڕۆژانە لەپشکنینی شوێنە گشتییەکان بەردەوامن و بۆ ئەم مەبەستەش داوا لە هاووڵاتییان دەکەین لەکاتی بینینی هەر سەرپێچییەک تیمەکانمان ئاگادار بکەنەوە، بۆ بەدواداچوون پەیوەندی بە ژمارە تەلەفۆنی (07505571967) بکەن".














باسنيوز
Top