ڕێژەی بارانبارینی 24 کاتژمێری ڕابردووی ھەرێمی کوردستان

 ڕێژەی بارانبارینی 24 کاتژمێری ڕابردووی ھەرێمی کوردستان
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، ڕێژەی بارانبارینی 24 کاتژمێری ڕابردووی ناوچە جیاوازەکانی ھەرێمی کوردستانی بڵاو کردەوە.

ئەمڕۆ شه‌ممه‌ 28/12/2019، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، لە پەیجی تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، ڕێژەی بارانبارینی 24 کاتژمێری ڕابردووی ناوچە جیاوازەکانی ھەرێمی کوردستانی بڵاو کردەوە.

وەک لە ڕاگەیاندراوەکەى کەشناسیی ھەرێمی کوردستاندا ھاتووە، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا له‌ هه‌ولێر 0.8 ملم، له‌ سلێمانى 11.2 ملم، له‌ دهۆك 25.2 ملم، له‌ كه‌ركووك 0.9 ملم و له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ 10.8 ملم باران باریوە.





باسنيوز
Top