ساتەوەختی رووداوێکی سەختی هاتوچۆ لەسەر رێگای نێوان هەریر - قەندیل

ساتەوەختی رووداوێکی سەختی هاتوچۆ لەسەر رێگای نێوان هەریر - قەندیل
فازڵ حاجی، گوتەبێژی بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای هەولێر، لە پەیجی فەرمی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی (فەیسببوک) ڤیدیۆی ساتەوەختی رووداوێکی سەختی هاتوچۆی لەسەر رێگای سەرەکی هەریر - قه ندیل بڵاو کردەوە.

گوتەبێژی بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای هەولێر نووسیویەتی: "کاتژمێر11ی سەرلەبەیانی ئەمرۆ لەسەر رێگای سەرەکی هەریر - قەندیل، تاکسییەکی نیسان بەشێوەیەکی نایاسایی پێچی کردەوە و کەوتە سەر رێرەوی پاسێکی گەشتیاری ئەویش خۆی پیاکێشا و لەئەنجامی رووداوەکە شۆفێرو سەرنشینی تاکسییەکە برینداربوون بە سەختی".











باسنيوز
Top