دیالە.. لە شەڕی نێوان دوو خێزاندا دوو كەس كوژران

دیالە.. لە شەڕی نێوان دوو خێزاندا دوو كەس كوژران
لە قەزای "شارەبان"ی سەر بە پاریزگای دیالە بەهۆی شەڕی نێوان دوو خێزان، دوو كەس كوژران و كەسێكیش بریندار بووە و پۆلیسیش دەڵێت هۆكاری شەڕەكە كێشەی كۆمەڵایەتی بووە.

نیهاد محەمەد، گوتەبێژی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی دیالە، رايگەیاند: "بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەمە 26/ 12/ 2019 لە قەزای "شارەبان"ی سەر بە پارێزگای دیالە، لە ئاكامی شەڕی نێوان دوو خێزان كە خزمی نزیكی یەكترن، دوو كەس كوژراون و كەسێكیش بریندار كراوە".

گوتیشی: "هۆكاری ئەو رووداوەش بۆ كێشەی كۆمەڵایەتی دەگەڕێتەوە".

گوتەبێژی پۆلیس باسی لەوەش كرد: "بەهۆی بوونی چەك لە ماڵان، زۆر جار لە كاتی ناكۆكییەكاندا هاووڵاتیان لە سنووری شارەبان پەنا بۆ چەك دەبەن."














باسنيوز
Top