شەممەی داهاتوو یەکگرتوو هەشتەمین کۆنگرەی خۆی دەبەستێت
عەلی گردەسۆری، ئەندامی کۆنگرەی ھەشتەمی یەکگرتوو رايگەیاند: "وا بڕیارە رۆژی شەممە ٢٨و ٢٩ ی١٢ی٢٠١٩ لە شاری ھەولێر کۆنگرەی ھەشتەمی یەکگرتوو دەست بە کارەکانی بکات کە تا ئێستا نزیکەی١٠٠٠ کەس ئەندامی کۆنگرەن".
گوتیشی: "کۆنگرەی یەکگرتوو دوو رۆژ دەخایەنێت و لە کۆنگرەدا پەیڕەو و پرۆگرامی حزب و ئەندامانی سەرکردایەتیی سیاسی ھەڵدەبژێردرێن".
یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، لە ساڵی 1994 لە باشووری کوردستان دامەزراوە و حزبێکی ئیسلامییە و لە سەرەتای دامەزرانییەوە تا ئێستا ٧ کۆنگرەی بەستووە ئەمساڵیش کۆنگرەی ھەشتەمی دەبەستێت و .
باسنيوز
