گه‌رمیان.. قوتابییه‌ك به‌هۆى ڕووداوێكى هاتوچۆ گیانى له‌ده‌ست دا
ڕائید كارزان مه‌جید، به‌رپرسی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى هاتوچۆى گه‌رمیان، ڕايگه‌یاند: "شه‌وى ڕابردوو 25/12/2019 له‌سه‌ر ڕێگاى گه‌ڕه‌كى (كه‌لارى كۆن)، ڕووداوێكى هاتوچۆ له جۆرى وه‌رگه‌ڕان ڕووی دا و به‌وهۆیه‌وه چوار كه‌س برینداربوون و زیانێكى زۆریش به‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ش كه‌وت".
گوتیشی: "برینداره‌كان به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ر ڕه‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى شه‌هید هه‌ژار له كه‌لار كراون، تیمه‌كانى هاتوچۆش لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌باره‌ى ڕووداوه‌كه‌وه ده‌ست پێكردووه".
یه‌كێك له برینداره‌كان كه قوتابیی پۆلی 11ى ئاماده‌ییه به‌ناوى (توانا عادل)، ڕه‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى سلێمانى كراوه و له‌كاتى گواستنه‌وه‌یدا، به‌هۆى سه‌ختیى برینه‌كه‌یه‌وه له‌ڕێگادا گیانى له‌ده‌ست داوه.
باسنيوز
