ڕۆژانی پشووش لە سنووری حاجی ئۆمەران جموجۆڵی بازرگانی ناوەستێت

 ڕۆژانی پشووش لە سنووری حاجی ئۆمەران جموجۆڵی بازرگانی ناوەستێت


سەڕەڕای پشووی فەرمی لە دامودەزگاكانی حكوومەت، جموجۆڵی بازرگانی و گەشتیاری كۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، بەردەوامە.

سیروان حوسێن، بەرپرسی راگەیاندنی كۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران، راگەیاند: "ئەگەرچی بۆ چەند رۆژێك لە دامودەزگاكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كراوەتە پشووی فەرمی، بەڵام جموجۆڵی بازرگانی و هاتوچۆی گەشتیاران و هاووڵاتیان لە كۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بەردەوامە و وەك رۆژانی پێشوو ئاساییە".

گوتیشی: "سەرەڕای بەفربارینیش لە سنوورەكە، بەڵام بە هاوكاریی تیمەكانی راماڵینی بەفر و پاراستنی رێگەوبانەكان، ئەمساڵ توانراوە بە شێوەیەكی بەردەوام ئەم رێگایە پاك بكرێتەوە و پەكی هاتوچۆ نەكەوێت".









باسنيوز
Top