كاره‌باى سلێمانى دانیشتوانى گه‌ڕه‌كى سه‌رچنار ئاگادار ده‌كاته‌وه
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 25/12/2019، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كاره‌باى سلێمانى، ئاگاداریه‌كى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "ئاگاداری دانیشتوانی گەڕەکی سەرچنار ده‌كه‌ینه‌وە، ئه‌و ماڵانه‌ی ده‌كه‌ونه سه‌ر هەردوو فیده‌ری 27 و 146، سبەی پێنجشەممه پێوه‌ری زیره‌كی كاره‌بایان بۆ ده‌به‌سترێت".
باس له‌وه‌ش كراوه، به‌هۆى به‌ستنى پێوه‌رى زیره‌كه‌وه، له كاتژمێر 8ی به‌یانی بۆ 4ى ئێوارە كاره‌بای نیشتمانی و مۆلیده‌یان نابێت، واتە مۆلیدەی ئەهلیی سەر ئەو فیدەرە نابێت کار بکەن، ئه‌وه‌ش له‌پێناو سه‌لامه‌تی گیانی تیمه‌كانی كاره‌با و هاووڵاتییان.
كاره‌باى سلێمانى هه‌روه‌ها هاووڵاتییانى گه‌ڕه‌كه‌كه له‌وه‌ش ئاگادار ده‌كاته‌وه، لەپێناو پاراستنی ئامێرە کارەباییەکان، ئێوارە پێش لێدانەوەی کارەبا، هەموو ئامێرە کارەباییەکانیان بکوژێننەوە و دواتر لەدوای یەک هەڵیان بکەنەوە.
باسنيوز
