ئه‌لقوش.. به هاوكاریی پێشمه‌رگه جەژنی له‌دایكبوونی حه‌زره‌تی مه‌سیح بەرز ڕاگیرا
گورگیس، كه‌سایه‌تیی ئایینی مه‌سیحی له ناحیه‌ی ئه‌لقوش رايگه‌یاند: "مەسیحییەکانی ئەڵقووش بەهۆی ئەوەی لە سەنگەرەکانی پێشمەرگەوە نزیک نین، بەڵام بەشدارییان لە ڕێورەسمەکە کرد و ئەگەر پێشمەرگە نەبوایە، نه‌ماندەتوانی مه‌راسیمه ئایینییەکان بەڕێوە ببەن".
له‌مبارەوە لیوا تارق سلێمان هه‌ڕنی، فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه له میحوه‌ری تلسقۆف رايگه‌یاند: "دووریی نێوان ناحیه‌ی ئه‌لقوش و سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه چه‌ند كیلومه‌ترێكه، به‌ڵام تا پێشمه‌ركه له سه‌نگه‌رهدا دابێت، ناهێڵین هیچ نا‌خوشییه‌ك بگاته برا مه‌سیحییه‌كانمان، به سه‌روو ماڵه‌وه پارێزراون، هاوکات ئه‌وانیش یارمه‌تیده‌ری هێزی پێشمه‌رگه‌ن له ده‌ڤه‌ره‌كه".
باسنيوز
