لیژنەیەکی دیکەی پەرلەمان ڕاپۆرتیان لەسەر پرۆژەیاسای چاکسازی تەواو کرد

لیژنەیەکی دیکەی پەرلەمان ڕاپۆرتیان لەسەر پرۆژەیاسای چاکسازی تەواو کرد
لیژنەیەکی دیکەی پەرلەمان راپۆرتیان لەسەر پرۆژەیاسای چاکسازی تەواو کرد و دوو تێبنیان لەسەر ماددەکان ھەبووە.

نزار مەلا غەفار، ئەندامی لیژنەی پێشمەرگە، ناوخۆ و ئەنجومەنە خۆجێیەکان لە پەرلەمانی کوردستان، لە پەرلەمانی کوردستان رايگەیاند: "لیژنەکەمان وەک یەکێک لە لیژنە تایبەتمەندەکان راپۆرتمان لەسەر ئەو مادانەی پرۆژەیاسای چاکسازی تەواو کرد، کە تایبەتمەندیی لیژنەکەمان بوون".

گوتیشی: "دوو تێبینیمان لەسەر پرۆژەکە ھەبووە راپۆرتەکەمان ناردووەتەوە بۆ دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان".

پرۆژەیاسای چاکسازی کە ئێستا لە پەرلەمانی کوردستانە خوێندنەوەی یەکەمی بۆ کراوە و ئێستا چەند لیژنەیەکی تایبەتی پەرلەمان دیاری کراون کە تا دوو ڕۆژی دیکە دوا ڕاپۆرت و تێبینیی خۆیان لەبارەی ناوەرۆکی پرۆژەیاساکە بدەنە دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان.

پەرلەمانی کوردستان بەمەبەستی ئامادەکاری بۆ خوێندنەوەی دووەم و پەسەندی پرۆژەیاساکە خولی پاییزەی خۆی بۆ ماوەی یەک مانگی دیکە درێژە کردەوە هەتا بتوانن لەو ماوەیەدا پرۆژەیاساکە پەسەند بکرێت.













باسنيوز
Top