پەرلەمانی کوردستان نەخشەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان دیاری دەکات

پەرلەمانی کوردستان نەخشەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان دیاری دەکات
لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و پسپۆرێکی بواری جوگرافیا سەرقاڵی ئامادەکردنی نەخشەی ناوچە کوردستانییەکان و مێژووی ئەو ناوچانەیە و بڕیارە لە دوو توێی کتێبێکدا چاپ و بڵاو بکرێتەوە.

ئەو نەخشەیە و مێژووی ناوچە کوردستانییەکان، لەلایەن پرۆفیسۆری بواری جوگرافیا "د. خەلیل ئیسماعیل"ەوە ئامادە دەکرێت.

ئەو نەخشەیە وردەکاریی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان لەڕووی جوگرافیا و نەخشە و مێژووەوە لە پەرتووکێکدا دیاری دەکات.

ئەو پەرتووکە بە ھاوکاریی لیژنەی ناوچەکوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، و سەنتەری توێژینەوەی پەرلەمان ئاماد دەکرێت.

کارەکانی ئەو پەرتووکە و نەخشە و لایەنە جوگرافییەکانی دەستیان پێ کردووە بەم نزیکانە بڵاو دەکرێتەوە.













باسنيوز
Top