چه‌ند گه‌ڕه‌كێكى كه‌لار قیڕتاو ده‌كرێنه‌وه
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 24/12/2019، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك)، ڕاگه‌یاندراوێكى بڵاو كرده‌وه و باس له‌وه ده‌كات: "هەڵمەتی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە ڕێگەی سەرۆکایەتیی و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکان و فەرمانگەکانیان بۆ نۆژەنکردنەوە و قیڕتاوکردنی شەقامەکان لە سەرجەم شار و شارۆچەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوامە، ئه‌مه‌ش وەک جێبەجێکردنی کارنامەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بایەخدان بە شەقام و قیڕتاوکردنی گەڕەکەکان و نۆژەنکردنەوەی شەقام و ڕێگاکان".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، ئێستا پڕۆژەى قیڕتاوکردنی هەر یەک لە گەڕەکەکانى خەبات و مامۆستایان لە کەلار، بە بڕى زیاتر لە شەش ملیۆن دۆلار لەسەر بودجەى ئەنجوومەنى وەزیران بۆ پەرەپێدانى ناوچە جیاجیاکان لە قۆناغی جێبەجێکردندایە، کە بڕیارە لە ماوەی 40 ڕۆژی داهاتوو تەواو بکرێت، ئێستاش 30%ی کارەکانی قیڕتاوکردنەکە جێبەجێ کراون.
باسنيوز
