مەسرور بارزانی: هەرێمی کوردستان وەک مەڵبەندی پێکەوەژیانی نەتەوەیی و ئایینی دەمێنێتەوە

مەسرور بارزانی: هەرێمی کوردستان وەک مەڵبەندی پێکەوەژیانی نەتەوەیی و ئایینی دەمێنێتەوە
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیحەوە پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو کردەوە.

لە پەیامەکەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە: "هەرێمی کوردستان وەک مەڵبەندی بەیەکەوە ژیانی نەتەوەیی و ئایینی دەمێنێتەوە .شانازیش دەکەین کە پەناگەیەک بووە بۆ میوانداریکردنی سەدان هەزار ئاوارە و پەنابەر و لەناویشیاندا مەسیحییەکانی عێراق و ناوچەکە".

مەسرور بارزانی لە پەیامەکەیدا لەبارەی ئارامی و ئاسایشی هەرێمی کوردستانەوە جەختی کردووەتەوە: "حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش درێغی نەکردووە و بەردەوامیش دەبێت لەدابینکردنی ئارامی و دڵنیایی و یارمەتیدانی هەموو ئەوانەی لەبەر ستەم و زۆرداری پەنای بۆ دەهێنن".

وێنەیەک لە پەیامەکەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمەش دەقەکەیەتی:

بە بۆنەی جەژنی لە دایکبوونی حەزرەتی مەسیح (کریسمس)، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی مەسیحییەکانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم. هیوادارم لە کەشێکی ئارام و ئاسوودەدا، جەژن بەسەر ببەن.

هەرێمی کوردستان وەک مەڵبەندی بەیەکەوە ژیانی نەتەوەیی و ئاینی دەمێنێتەوە .شانازیش دەکەین کە پەناگەیەک بووە بۆ میوانداریکردنی سەدان هەزار ئاوارە و پەنابەر و لەناویشیاندا مەسیحییەکانی عێراق و ناوچەکە، حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش درێغی نەکردووە و بەردەوامیش دەبێت لەدابینکردنی ئارامی و دڵنیایی و یارمەتیدانی هەموو ئەوانەی لەبەر ستەم و زۆرداری پەنای بۆ دەهێنن.

هیوداراین شەڕو نەهامەتیی لەناوچەکە و جیهان بە گشتی کۆتایی پێ بێت و ئاشتی و ئارامی و ئاوەدانی سەقامگیر ببێت.



مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

2019/12/24












باسنيوز
Top