وەزیری ناوخۆ: بەپێی پڕۆژەیاسای چاکسازی یەکەیەکی پاسەوانی دروست دەکرێت
ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە دوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ لێژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان، لێدوانی بۆ ژمارەیەک ڕۆژنامەنووس دا و ژاماژەی بەوە کرد، بەپێی پڕۆژەیاسای چاکسازی، سەرپشک کراوین یەکەیەکی پاسەوانی دروست بکەین.
خۆشحاڵیی خۆشی لەوە دەربڕی کە هەموو لایەنەکان بەوانەی لە حکوومەتن و ئەوانەشی لە ئۆپۆزسیۆنن، پشتیوانی لە پڕۆژەیاساکە دەکەن.
جەختیشی کردەوە کە پاش ئەوەی پڕۆژەیاسای چاکسازی لە لایەن پەرلەمانەوە پەسەند دەکرێت، ئەوان ناوەڕۆکەکەی جێبەجێ دەکەن، بە تایبەتیش لە بابەتی یەکەی پاسەوانی کە ئەم بوارە ڕێک دەخەنەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ سێشهممه ٢٤ی ١٢ی ٢٠١٩، پەرلەمانی کوردستان بە مەبەستی پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای چاکسازی، بۆ ماوەی ٣٠ ڕۆژ، خولی پاییزەی خۆی درێژ کردەوە.
باسنيوز
