لیژنەی پێشمەرگەش راپۆرتی لەسەر پرۆژەیاسای چاکسازی تەواو کرد
بەپێی زانیارییەکان لیژنەکە پشتگیریی پرۆژە یاسای چاکسازی و ماددەکانی تایبەت بە لیژنەکەی کردووە و پێشنیازەکانیشی لەنێو پرۆژەکەدا گونجاندووە.
بەپێی پرۆژەیاسای چاکسازی، سەرجەم ھێزەکانی پێشمەرگە لە سەرجەم یەکەیەکی ژمێریاری کۆ دەکرێنەوە.
یەکێکی دیکەی ماددەکانی ئەوەیە، کە پێداچوونەوە بە سەرجەم خانەنشینی پلە باڵاکانی ھێزی پێشمەرگەدا بکرێت و ئەو کەسانەی بە نایاسایی خانەنشین کراون، پێداچوونەوەیان پێ بکرێت و ڕێک بخرێنەوە.
راپۆرتەکە سەرجەم ئەندامانی لیژنەکە پەسەندیان کردووە و نێردراوەتە بۆ دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان.
باسنيوز
