ده‌سته و كۆمیسیۆنه‌كانى كوردستان بۆ گۆڕینى سه‌رۆكه‌كانیان چاوه‌ڕێى په‌رله‌مانن
له پێكهاته‌ى حكومه‌تدا جگه له وه‌زاره‌ته‌كان، چه‌ند فه‌رمانگه و ده‌سته‌یه‌كى نه‌به‌ستراو به وه‌زاره‌ته‌كانه‌وه هه‌ن، له‌وانه ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ، ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى، ده‌سته‌ى پاراستن و چاككردنى ژینگه، دیوانى چاودێریى دارایى، ئه‌نجوومه‌نى باڵاى كاروبارى خانمان، ئه‌كادیمیاى كوردى، ده‌سته‌ى مین، ده‌سته‌ى ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان و.. هتد.
ئه‌و ده‌سته و فه‌رمانگانه یاساى تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه و سه‌رۆكى ده‌سته‌كانیش له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه متمانه‌یان پێده‌درێ، ماوه‌ى سه‌رۆكایه‌تى ده‌سته‌كان له یاساكانیاندا دیارى كراوه، به‌ڵام هه‌ندێك له‌و سه‌رۆكى ده‌ستانه پتر له دوو ساڵ به‌سه‌ر ماوه‌ى سه‌رۆكایه‌تییاندا تێپه‌ڕیوه و له پۆسته‌كانیان به‌رده‌وامن.
ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ یه‌كێكه له‌و ده‌ستانه‌ى كه سه‌رۆكه‌كه‌ى، ماوه یاساییه‌كه‌ى به‌سه‌رچووه. زیا پترۆس، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ راگه‌یاند: "هه‌رچه‌نده ئێمه له‌باره‌ى ته‌واوبوونی ماوه‌ی یاسایی ده‌سته‌كه‌مان نووسراومان ئاراسته‌ی په‌رله‌مان و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كردووه، به‌ڵام هێشتا وه‌ڵامیان نه‌داوینه‌وه، چاوه‌ڕێش ده‌بین بزانین چ میكانیزمێكی نوێ له په‌رله‌مانه‌وه بۆ ئه‌م بابه‌ته ده‌رده‌چێ".
زیا پترۆس، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له هه‌رێمی كوردستان، رۆژى 24/1/2013 له به‌رده‌م سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمى كوردستاندا سوێندی یاسایی خواردووه. به گوێره‌ى یاساى ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆى مافى مرۆڤ كه ساڵى 2010 ده‌رچووه، ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ده‌سته‌كه بۆ چوار ساڵه و یه‌كجار بۆى تازه ده‌كرێته‌وه. به‌وپێیه‌ش بێ سه‌رۆكى ده‌سته‌كه له 24/1/2017 ماوه‌ى سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ى ته‌واو بووه.
ماوه‌ى سه‌رۆكایه‌تى هه‌ر یه‌ك له ده‌سته‌كانى (مافى مرۆڤ، ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى و دیوانى چاودێریى دارایى) ته‌واو بووه. هه‌روه‌ها سه‌رۆك و ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى كۆمیسیارانى كۆمیسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردن و راپرسى ئه‌مڕۆ 23/12/2019 ماوه‌ى كاركردنیان ته‌واو بوو.
محه‌ممه‌د سه‌عده‌دین، بڕیارده‌ری لێژنه‌ی دارایی و كاروباری ئابووری له په‌رله‌مانی كوردستان راگه‌یاند: "ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ و ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى و دیوانى چاودێریى دارایى ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تییان ته‌واو بووه و پێویسته له په‌رله‌مانه‌وه هه‌ڵبژێردرێنه‌وه، ئه‌مه‌ش پێویستی به ته‌وافوقی سیاسی نێوان لایه‌نه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان هه‌یه، دواتر له‌ناو په‌رله‌مان ده‌نگیان پێده‌درێ".
محه‌ممه‌د سه‌عده‌دین پێیوایه په‌رله‌مان كارى گرنگتر له گۆڕینى سه‌رۆكى ده‌سته‌كانی له‌پێشه، له‌وانه‌ش په‌سه‌ندكردنى پرۆژه یاساى چاكسازى كه هه‌فته‌ى رابردوو خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌مى بۆ كرا. سه‌عده‌دین گوتى: "گۆڕینی سه‌رۆكی ده‌سته‌كان ده‌كه‌وێته دوای په‌سه‌ندكردنى پرۆژه یاسای چاكسازی".
به‌پێى بڕگه‌ى سێیه‌م له ماده‌ى حه‌وته‌مى یاساى ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى هه‌رێمى كوردستان كه له ساڵى 2011 ده‌رچووه، ماوه‌ى خزمه‌تى سه‌رۆك چوار ساڵه و بۆ یه‌ك جار قابیلى تازه‌كردنه‌وه‌یه.
د.ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێ، له مانگى حوزه‌یرانى 2017 كۆتایى به ماوه‌ى سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ى هاتووه، ده‌بوو په‌رله‌مانی كوردستان له‌گه‌ڵ درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی یاسایی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان ماوه‌ی یاسایی سه‌رۆكی ده‌سته‌كانیشی درێژ كردبایه‌وه، به‌ڵام دیاره ته‌وافوقی له‌سه‌ر نه‌بووه و په‌رله‌مان نه‌یتوانیوه ئه‌مه یه‌كلایى بكاته‌وه.
هیڤیدار ئه‌حمه‌د، جێگری سه‌رۆكی لێژنه‌ی دارایی و ئابووریی په‌رله‌مان ده‌ڵێت: "سه‌رۆكی دیوانی چاودێریی دارایی و ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی ماوه‌ی یاساییان ته‌واو بووه، ماوه‌كه‌ش رۆژ و هه‌فته و مانگ نییه، به‌ڵكوو به ساڵ تێپه‌ڕیوه، هه‌رچه‌نده ئه‌مانه خۆیان نووسراویان كردووه و داوایان له په‌رله‌مان كردووه بیانگۆڕن، به‌ڵام نه‌یانگۆڕیون و ماوه‌كه‌شیان بۆ درێژ نه‌كراوه‌ته‌وه. ئێستا ئه‌و سه‌رۆكانه نایاسایین، ئیدی نازانم هۆكاری چییه، ئایا خه‌مساردیی په‌رله‌مان بووه، یان رێككه‌وتنی سیاسی له‌سه‌ر نه‌كراوه".
به‌پێی گوته‌ی هیڤیدار ئه‌حمه‌د پلان هه‌یه له زووترین كاتدا بابه‌تی گۆڕینی سه‌رۆكی ده‌سته‌كان چاره‌سه‌ر بكرێ.
یاسای ژماره (4)ی ساڵی 2014ی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی له هه‌رێمی كوردستان، له ماده‌ی (5)دا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ماوه‌ی كاركردنی ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران 5 ساڵه و ده‌كرێ بۆ جارێكیش نوێ بكرێته‌وه.
شێروان زرار، گوته‌بێژی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی له هه‌رێمی كوردستان گوتی : "ماوه‌ى كاركردنمان له 23\12\2019 ته‌واو ده‌بێ. ئێمه له 5\8\2019 نووسراومان ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كردووه، داوای گرتنه‌به‌ری رێكاری یاساییمان بۆ ئه‌و پرسه كردووه، به‌ڵام تا ئێستا وه‌ڵاممان نه‌دراوه‌ته‌وه".
