پارێزگاری هەولێر بۆ نه‌هێشتنى زێده‌ڕۆیی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ڕاده‌سپێرێت
به‌پێى ڕاگه‌یاندراوێكى پارێزگارى هه‌ولێر، كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 23/12/2019 بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له‌وه كراوه، بەمەبەستی ڕێگەگرتن و نەهێشتنى زیادەڕۆیی بۆ سەر زەوی و موڵکی گشتی، ئەمڕۆ لە دیوانی پارێزگا، د. فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر، لەگەڵ بەڕێوەبەری شارەوانی هەولێر و بەڕێوەبەری شارەوانییەکان و پۆلیس و زێرەڤانی کۆ بووه‌وه.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، لە کۆبوونەوەکەدا پارێزگاری هەولێر وێڕای ئەوەی تەواوی پاڵپشتیی خۆی بۆ ڕێگەگرتن و نەهێشتنى زێدەڕۆیی خستە ڕوو، هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکانیشی ڕاسپارد، دەستبەجێ ڕێکاری یاسایی بەرامبەر هەر کەس و لایەنێک بگرنە بەر، کە زێدەڕۆییان کردووه‌تە سەر زەوی و زار و موڵکی گشتی.
باسنيوز
