له ئامێدى نۆ كه‌س به ڕووداوێكى هاتوچۆ بوونه قوربانى
موقه‌ده‌م ئازاد ته‌ها، گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى دهۆك ڕايگه‌یاند: "دواى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 23/12/2019، له‌سه‌ر شه‌قامى گشتیی شاره‌دێى دێره‌لووك بۆ ئامێدى و دهۆك، ڕووداوێكى هاتوچۆ له جۆرى پێكدادان له‌نێو دوو ئۆتۆمبێلى تایبه‌ت ڕووى دا، له ئه‌نجامى ڕووداوه‌كه‌دا كه‌سێك گیانى له‌ده‌ست دا و هه‌شت كه‌سی دیكه‌ش به سه‌ختى بریندار بوون".
گوتیشى: "له‌نێو قوربانییه‌كان ئافره‌ت و پیاو هه‌ن، هۆكارى ڕووداوه‌كه‌ش تیژڕۆیی بووه، ته‌رمى ئه‌و كه‌سه‌شى گیانى له‌ده‌ست داوه، ڕه‌وانه‌ى پزیشكى دادوه‌ریی ئامێدى كردووه، لێكۆڵینه‌وه‌ش له ڕووداوه‌كه ڕووى داوه".
باسنيوز
