وەزیری دارایی: لەگەڵ پەرلەمان لە بارەی پڕۆژەیاسای چاکسازی هاوڕاین
کەمێک لەمەوبەر و دوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەکەیان، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە نێو پەرلەمان بە ڕۆژنامەنووسانی راگەیاند، لە بارەی پڕۆژەیاسای چاکسازی، لەگەڵ پەرلەمان هاوڕان و ”هەموو شتێک باش دەبێت“.
جەختیشی کردەوە کە کۆبوونەوەکانیان بۆ تێپەڕاندنی پڕۆژەیاسای چاکسازی بەردەوام دەبێت.
بەیانیی ئەمڕۆ وەزیری دارایی و بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینی، چوونە پەرلەمان بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی لێژنەی دارایی پەرلەمان کە دەبێت لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا ڕاپۆرتی خۆیان لە بارەی پڕۆژەیاساکە ئامادە بکەن.
باسنيوز
