پەرلەمان 15 تا 30 ڕۆژ پشووی زستانەی کەم دەکاتەوە
بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان حەوت ڕۆژی دیکە پشووی زستانەی پەرلەمان دەست پێدەکات و تا مانگی سێ بەردەوام دەبێت، بەڵام پەرلەمان لەبەر سەرقاڵبوون بە پرۆژە یاسای چاکسازی، پشووەکانی زستانەی کەم دەکاتەوە.
بەپێی پەیرەوی ناوخۆ، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان یان سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان یان دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان یان ٢٥ پەرلەمانتار، کاتێک پرۆژەیەکی گرنگیان لا ببێت، داوا دەکەن و پەرلەمانیش پشووەکانی کەم بکاتەوە.
بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ، پەرلەمان دەتوانێت ١٥ تا٣٠ رۆژ پشووەکەی کەم بکاتەوە.
بڕیاریشە سبەی سێشەممە ٢٤ی١٢ی٢٠١٩ پەرلەمانی کوردستان بە دەنگدان پشووەکەی کە دوو مانگە کورت بکاتەوە، بەڵام دیار نییە چەند رۆژ کەمی دەکاتەوە.
باسنيوز
