بەغدا داوای دیاریکردنی دوو دادوەر لە هەولێر دەکات

 بەغدا داوای دیاریکردنی دوو دادوەر لە هەولێر دەکات


ئەنجوومەنی دادوەریی عێراق داوای دیاریکردنی دوو دادوەر لە ئەنجوومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان دەکات.

ئەمڕۆ دووشەممە 23-12-2019، ئەنجوومەنی دادوەریی عێراق پێنج ئەندامی ئەنجوومەنی کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، لەڕێگای تیروپشک، هەڵدەبژێرێت.

ئەنجوومەنەکە لە بەیاننامەیەکدا، داوای لە ئەنجوومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان کردووە، دوو دادوەر دیاری بکات بۆ بوون بە ئەندامی ئەنجوومەنی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان، کە نوێنەرایەتیی هەرێمی کوردستان دەکەن لە ئەنجوومەنەکە.

پێشتر حەسەن ئالی، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق راگەیاندبوو، کە ئەنجوومەنی کۆمسیۆن لە نۆ ئەندام پێک دێت، کە دوو ئەندامیان لەلایەن ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی هەرێمیکوردستانەوە هەڵدەبژێردرێن و دوو ئەندامیش حکوومەتی عێراق دیارییان دەکات، پێنج ئەندامەکەی دیکەش ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق هەڵیان دەبژێرێت.

رۆژی پێنجشەممە 5-12-2019، پەرلەمانی عێراق یاسای کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی پەسەند کرد.







باسنيوز
Top